لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی یەک لیڤاندۆڤسکی گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی شەش ئیزاک گۆڵی یەکسانی بۆ سۆسیداد کردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 66 و 68 و 79 عوسمان دیمبلی و لیڤاندۆڤسکی و ئانسو فاتی سێ گۆڵی تریان بۆ بەرشەلۆنە کرد و یاریەکەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەکەیان کۆتاییپێهێنا.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە خاڵەکانی گەیاندە چوار خاڵ و چوە پلەی پێنجەم، سۆسیداد بە سێ خاڵ لە پلەی 10ی ریزبەندیدایە.