لە یاریەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس لەناو یاریگای خۆدا میواندار لە یانەی ڕۆما کرد و یاریەکەش بەئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا بەیەکسانبوون کۆتایهات.
یاری نێوان ئەو دوو یانەیە بەهێزیەکی زۆری بەخۆیەوەبینی و چەندین هەلی مەترسیداری گۆڵ تۆمارکردنیان لەدەستدا بەڵام دۆسان ڤلاهۆڤیچ لە خولەکی 2 بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ گۆڵەکەی یۆڤانتۆسی تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایهات.
لە تایمی دووەمدا ڕۆما بەشێوەیەکی باشتر دەرکەوت و هەوڵەکانی چڕکردەوە تا لە خولەکی 69 تامی ئابراهام سوودی لە ئەسیستێکی پاولۆ دیبالا وەرگرت و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
بەو ئەنجامەش ڕۆما بە حەوت خاڵەوە لە پلەی دووەمدایە و یۆڤانتۆسیش بە پێنج خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.