لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ئیسپانیۆل.
تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەکی 12 گۆڵەکەی ریاڵی کرد و دواتر لە خولەکی 43 خۆسێلۆ گۆڵی یەکسانی بۆ ئیسپانیۆل کردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 88 و 10ی کاتی زیادکراودا کەریم بنزیمە دوو گۆڵی تری بۆ ریاڵ مەدرید کرد و یاریەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەکەی کۆتاییپێهێنا.
بەم ئەنجامە، ریاڵ مەدرید بە نۆ خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت، ئیسپانیۆل خاڵێکی هەیە و لە پلەی 16 دایە.