لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ڤیکتۆریا کۆلن یاریکرد.
لەتایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 35 و 45دا گراڤینبێرگ و ماتیس تێل دوو گۆڵیان بۆ بایرن تۆمار کرد.
لە تایمی دووەمدا سادیۆ مانێ و جەمال موسیالا و لیۆن گۆرێتسکا سێ گۆڵی تریان بۆ بایرن تۆمارکرد و یاریەکەیان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەیان کۆتاییپێهێنا.
بەم ئەنجامە، بایرن میونشن سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دووەمی جامەکە بەدەستهێنا و ڤیکتۆریا کۆلن ماڵئاواییکرد.