لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی نۆتینگهامی کرد.
تایمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی مان سیتی کۆتاییهات، گۆڵەکانیش ئیرلینگ هالاند لە خولەکەکانی 12و 23 و 38 تۆماریکردن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 50 و 66 و 87 مان سیتی سێ گۆڵیتری لە ڕێگای جولیان ئەلڤارێز دوو گۆڵ و کانسێلۆوە تۆمارکرد و یاریەکەیان بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە نۆتینگهام بردەوە.