لە جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، لە کۆمەڵەى شەشەمدا، یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى سێڵتیکى سکۆتلەندى یاریکرد.
ڕیاڵ مەدریدى هەڵگرى ناوناوەکە، بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 56 و 60 و 77دا لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆر و لۆکا مۆدریچ و ئیدین هازاردەوە تۆمارکرد.