لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.
یاریزانانی بایرن میونشن لە سەرەتای یاریەکەوە بە هێرشبردن دەستیانپێکرد و لە خولەکی 25 گۆڵێکیان لەڕێگەی لیرۆی سانێوە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 66 دانیلۆ دامبرۆسیۆ بە هەڵە لە خۆیان گۆڵی دووەمی بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانە ئەڵمانیەکە کۆتاییهات.
بایرن میونشن یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا و لە پلەی دووەمی ریزبەندی سێیەمدایە، ئینتەریش بە بێ هیچ خاڵێک لە پلەی سێیەم دەبینرێت.