لە کۆمەڵەی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بوەوە.
تایمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ناپۆلی کۆتاییهات، گۆڵەكانیش زیلینسکی و ئۆسیمین و ئەگوێسا تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا، زیلنسکی لە خولەکی 47 گۆڵی چوارەمی ناپۆلی کرد و دواتر لە خولەکی 49 لویس دیاز گۆڵێکی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ناپۆلی کۆتاییهات.