لە كۆمەڵەی سێیەمی یانە پاڵەوانەكان ئینتەرمیلانی ئیتاڵی یەكەمین بردنەوەی تۆمار كرد پاش ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڤیكتۆریا پلزنی چیكی بردەوە.
ئیدین دزیكۆ لەخولەكی 20 گۆڵی یەكەمی بۆ ئینتەرمیلان تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.
لەخولەكی 70 دینزیل دۆمفرێس گۆڵی دووەمی ئینتەرمیلانی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ئینتەرمیلان بووە خاوەنی سێ خاڵ، پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە.