ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (تۆتنهام 6 - 2 لیستەرسیتی) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (تۆتنهام 6 - 2 لیستەرسیتی) ببینە

 

لە یارییەكی پڕگۆڵدا یانەی تۆتنهام هاتە دووەمی ریزبەندی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا پاش ئەوەی بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیستەرسیتی بردەوە.

لەخولەكی پێنج یۆری تیلیمانس لێدانێكی سزای بۆ لیستەرسیتی لەدەستدا،دوای یەك خولەكی تر هەمان یاریزان بەلێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ لیستەرسیتی تۆمار كرد، لەخولەكی هەشت هاری كین گۆڵی بەرامبەری بۆ تۆتنهام تۆمار كردەوە، دواتر ئیریك دایر لەخولەكی 21 گۆڵی دووەمی تۆتنهامی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە چوار خولەك جیمیس مادیسۆن گۆڵی بەرامبەری بۆ لیستەرسیتی تۆمار كردەوەو گێمی یەكەمیش بەیەكسان بوون كۆتایی هات.

لەخولەكی 47 رۆدریگۆ بیتانكۆ گۆڵی سێیەمی تۆتنهامی تۆمار كرد، ئینجا نۆرەی هیۆنگ مین سۆن هات هاتریكی تۆمار كرد، لەخولەكەكانی 73 و 84 و 86 سێ گۆڵی تری لەدوای یەكی بۆ تۆتنهام تۆمار كردوو تیپەكەی بەرەو بردنەوە بردوو بوونە خاوەنی 17 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیان گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ