لەیاری لوتكەی گەڕی حەفتەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا ئەتلەتیكۆمەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ خاڵی گرنگ گەرایەوە كاتێك بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئیشبیلیەی بردەوە.
ماركۆس لۆرینتی لەخولەكی 29 گۆڵی یەكەمی ئەتلەتیكۆمەدریدی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات،لەخولەكی 57 ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ئەتلەتیكۆمەدرید بووە خاوەنی 13 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتوەو ئیشبیلیەش بە پێنج خاڵ پلەی 16می گرتوە.