ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (لیڤەرپوول 3 - 3 برایتۆن) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (لیڤەرپوول 3 - 3 برایتۆن) ببینە

 

لە خولی نایابی ئینگلیزی و لە گەڕی نۆیەمی خولەكە یانەی لیڤەرپول لەسەر یاریگای ئەنفێلد میوانداری یانەی برایتۆنی كردو لیڤەروپول لە ئەنجامە خراپەكانی بەردەوامەو دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا.

لەسەرەتا لە خولەكی 4 لیاندرۆ تروسارد گۆلی یەكەمی برایتۆنی تۆماركرد هەمان یاریزان لە خولەكی 18 یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم، لە خولەكی 33 فێرمینۆ جیاوازی گۆڵەكانی بۆ لیڤەرپول كەمكردەوە و یەكەم گۆڵی یانەكەی تۆماركرد گێمی یەكەم بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم و لە خولەكی 54 فیًرمینۆ گۆڵی بەرامبەریشی تۆماركردەوە ئەمە بەر لەوەی لە خولەكی 63 ئادەم بستر بەهەڵە گۆڵی سێیەم لە خۆیان تۆماربكات.

لە خولەكی 83لیاندرۆ تروسارد هاتریكی خۆی لە یاریەكە تۆماركرد كاتێك توانی گۆڵی سێیەم و بەرامبەر بۆ برایتۆن تۆماربكات و یاریەكەش بە 3 گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات.

هه‌واڵی گرنگ