ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (مانچستەرسیتی 6 - 3 مانچستەریونایتد) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (مانچستەرسیتی 6 - 3 مانچستەریونایتد) ببینە

 

لە یاریەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا، مانچستەر سیتی لە یاری دێربیدا و لە یاریگای ئیتحاد میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.

کوڕانی گواردیۆلا لە تایمی یەکەمدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و توانیان چوار گۆڵ بە واژووی فۆدین لە خولەکەکانی هەشت و 44 و هالاند لە خولەکانی 34 و 37  کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 56 ئەنتۆنی گۆڵێکی بۆ مان یونایتد تۆمارکرد، بەڵام کاردانەوەى مان سیتی خێرابوو کاتێک هالاند و فۆدین توانیان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ببنە خاوەنی هاتریکی خۆیان و لە بەرامبەردا و لە خولەکەکانی 84 و 90 مارسیال دوو گۆڵی بەخشییە مان یونایتد و یاریەکەش بە سەرکەوتنی سیتیزن بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ کۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش هالاند لە کۆتا سێ یاری لەپریمەرلیگ بووە خاوەنی سێ هاتریک لە مێژووی پریمەرلیگ و یانەکەشی بە 20 خاڵ پارێزگاری لە دووەمی ڕیزبەندی کرد کە ئارسناڵ پێشەنگی دەکات بە 21 خاڵ.

هه‌واڵی گرنگ