لە یارییەکانی جەولەی سێیەمی کۆمەڵەی هەشتەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا، یوڤانتۆس پاش دوو شکست یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد و بە سێ گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک لە ماکابی حەیفای بردەوە.
بەو ئەنجامەش، پاریس و بەنفیکا بە حەوت خاڵ بۆ هەرلایەکیان پلەکانی یەکەم و دووەمی ڕیزبەندیان گرتووە و یوڤانتۆسیش بەسێ خاڵ سێیەمە و ماکابیش بە بێ خاڵ لە دوا پلەدایە.