یۆڤینتۆس بردنەوەی دووەمی لەسەریەك و پێنجەمی لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بەدەست هێناو بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لەیاری كردنەوەی گەڕی 11می خولەكە لە ئیمپۆلی بردەوە.
مویس كین لەخولەكی هەشت گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
ویستۆن ماكینی لەخولەكی 56 گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، پاشان ئەدریان رابیۆ لەخولەكی 82 تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم، دواین گۆڵیش لەلایەن هەمان یاریزان لەخولەكی كۆتایی تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش یۆڤینتۆس بووە خاوەنی 19 خاڵ پلەی حەفتەمی گرتوە.