ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (میلان 4 - 1 مۆنزا) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (میلان 4 - 1 مۆنزا) ببینە

 

یانەی میلان بەشێوەیەكی كاتی هاتە دووەمی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیتاڵیا پاش بردنەوەی لە مۆنزا لە گەڕی 11می خولەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

ئیبراهیم دیاز لەخولەكی 16 گۆڵی یەكەمی میلانی تۆمار كرد، هەمان یاریزان لەخولەكی 41 گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

دیڤۆك ئۆریجی لەخولەكی 65 گۆڵی سێیەمی بۆ میلان تۆمار كرد، تاكە گۆڵەكەی مۆنزاش لەخولەكی 70 لەلایەن فیلیپۆ رانۆكیا تۆمار كرا، دواین گۆڵی میلانیش لەخولەكی 84 رافائیل لیاو تۆماری كرد، بەم بردنەوەیەش میلان بووە خاوەنی 26 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتە دووەمی ریزبەندی.

هه‌واڵی گرنگ