یانەی بەرشلۆنە هاتە پێشەنگی یانەكانی لالیگا پاش بردنەوەی لە ئەلمێریا لەگەڕی 13می خولەكە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر.
لەخولەكی حەفت رۆبەرت لیڤاندۆفسكی لێدانێكی سزای بەفیرۆدا، گێمی یەكەمیش بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
لەخولەكی 48 عوسمان دێمبلی گۆڵی یەكەمی بەرشلۆنەی تۆمار كرد، پاشان فرینگی دی یۆنگ گۆڵی دووەمی لەخولەكی 62 تۆمار كرد،بەم بردنەوەیەش بەرشلۆنە بووە خاوەنی 34 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی یانەكان.