لە پرێمەرلیگ دوای حەفت یاری بێ بردنەوە چێڵسی گەرایەوە سەركەوتنەكان و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بۆرنمۆسی بردەوە.
كورنور كالاگر لەخولەكی نۆ گۆڵی یەكەمی چێڵسی تۆمار كرد،پاشان ماتیاس فینا لەخولەكی 21 گۆڵی بەرابمەری بۆ بۆرنمۆس تۆمار كردەوە گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لەخولەكی 82 بینوا بادیاشیلی گۆڵی دووەمی چێڵسی تۆمار كرد،دوای چوار خولەكی تر جواو فیلیكس گۆڵی سێیەمی بۆ چێڵسی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش چێڵسی بووە خاوەنی 42 خاڵ بۆ پلەی 11می ریزبەندی سەركەوت.