لە یاریەکی دواخراوی هەفتەی 32ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی برایتۆن.
تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، فیل فۆدین لە خولەکی 25 گۆڵەکەی مان سیتی کرد و خولیۆ ئینسیسکۆ لە خولەکی 38 گۆڵی یەکسانی بۆ برایتۆن تۆمارکردەوە.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر لە پێناو تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام سەرکەوتوو نەبون و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 89 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە و پێشتر پاڵەوانبوونی مسۆگەر کردووە، برایتۆن 62 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە.