لە درێژەی یارییە دۆستانە ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی نوێ یانەی پاریس سان جێرمان توشی دۆرانی دووەمی لەسەریەك بوو ئەمجارەشیان بە ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دۆرا بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ.
ڤیتینیا لەخولەكی 63 گۆڵەكەی پاریس سان جێرمانی تۆمار كرد، پاشان سیباستیانۆ ئەسبۆزیتۆ لەخولەكی 81 گۆڵی بەرامبەری بۆ ئینتەرمیلان تۆمار كردەوە،دوای دوو خولەكی تر ستیڤانۆ سینسی گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەرمیلان تۆمار كرد، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.