ئەمشەو هەولێر و جەویە لەپێناو جامی عێراق شەر دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو هەولێر و جەویە لەپێناو جامی عێراق شەر دەكەن

 

ئەمشەو کاتژمێر هەشت لە یارى کۆتایى جامى عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى شەعب لە بەغداى پایتەختدا، بەرامبەر یانەى قووە جەوییە یارى دەکات.

هەولێر دوێنێ شەو لە یاریگاى شەعب دوایین ئامادەکاریەکانى بۆ ئەو یارییە ئەنجامداوە، دواى ئەوەى ڕۆژى پێشتر شاندى یانەکە گەیشتە بەغداى پایتەخت.

هەولێر لە قۆناغى پێش کۆتایی جامەکەدا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە یانەى حدودى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا، هاوکات قووە جەوییەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەى کەرخى بردەوە و گەیشتە هەمان یارى.

هەولێر، کە چوار جار نازناوى خولى نایابى عێراقى بەدەستهێناوە، تا ئێستا نەبووە بە پاڵەوانى جامى عێراق، لە بەرامبەردا قووە جەوییە دوو جار نازناوى جامەکەى بەدەستهێناوە.

هه‌واڵی گرنگ