لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەتلەتیک بلباو.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و دوو گۆڵیان لە رێگەی رۆدریگۆ و جۆد بێلینگهام لە خولەکەکانی 28 و 36 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، سەرەنجام یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.