ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ڤیاریال 3 - 4 بەرشلۆنە) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ڤیاریال 3 - 4 بەرشلۆنە) ببینە

 

بەرشلۆنە بردنەوەیەكی زۆر گرنگ و زەحمەتی بەدەستهێنا لەگەڕی سێیەمی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەكی پڕگۆڵدا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە ڤیاریالی بردەوە.

پابلۆ مارتن بایز لەخولەكی 12 گۆڵی یەكەمی بەرشلۆنەی تۆمار كرد، دوای سێ خولەكی تر فرینكی دی یۆنگ گۆڵی دووەمی بۆ بەرشلۆنە تۆمار كرد ، گۆڵی یەكەمی ڤیاریال لەخولەكی 26 خوان فیۆس تۆماری كرد، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە پێنج خولەك ئەلیكساندەر سۆرلۆت گۆڵی دووەم و بەرامبەری بۆ ڤیاریال تۆمار كردەوە،لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە پێنج خولەك ئەلیخاندرۆ باینا رۆدریگز گۆڵی سێیەمی ڤیاریالی تۆمار كرد، بەڵام بەرشلۆنە لە رێگەی فیران تۆرێس لەخولەكی 68 گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوەو لەخولەكی 71 رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی بردنەوەی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش بەرشلۆنە بووە خاوەنی حەفت خاڵ پلەی سێیەمی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ