یانەی ئارارات بەشداری نەكردنی لەخولی نایابی كوردستان ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یانەی ئارارات بەشداری نەكردنی لەخولی نایابی كوردستان ڕاگەیاند

 

یانەی ئارارات بریاریدا بۆ وەرزی نوێ بەشداری لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان نەكات.

وەلید ئەنوەر مراد سەرۆكی یانەی ئارارات رایگەیاند دوای كۆبونەوەمان لەگەڵ ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەكەمان بریارماندا لە وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەشداری نەكەین، ئەمەش بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزێكی زۆر لەسەر یانەكەمان كە خۆی لە 400 ملیۆن دینار دەدات.

لە وەرزی رابردوو یانەی ئارارات یەكێك بوو لە یانە بەهێزەكانی بەشداری خولی نایابی یانەكانی كوردستان پلەی دووەمی ریزبەندی بەدەستهێنا.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ساڵی رابردوو بەشێك لە یانەكان كشانەوەیان لە خولەكە راگەیاندووە لەوانەش نەورۆز و پێشمەرگەی سلێمانی و زێرەڤانی و ئاشتی ، چونكە خولەكە لە بازنەیەكی داخراو دەسوڕێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ