پشتیوان شێخ ئەحمەد لەسلێمانی پەرتووكی فێربوونی شەتڕەنج دەكاتە دیاری
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پشتیوان شێخ ئەحمەد لەسلێمانی پەرتووكی فێربوونی شەتڕەنج دەكاتە دیاری

 

زاگرۆس نانەكەلی

پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 25-10-2023 لەهۆڵی بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی لەژێر دروشمی باپێكەوە دەست لەناودەست بكەین بۆ پەرەپێدانی زانستی شەتڕەنج لە كوردستان،راهێنەر و داوەری نێودەوڵەتی شەتڕەنج پشتیوان شێخ ئەحمەد رێوەڕەسمی ناساندنی پەرتووكی (فێ‌ر بوونی شەتڕەنج بەئاسانی) كاتژمێر (11) بەرێوەدەچێت.

سەبارەت بە پەرتووكەكە پشتیوان شێخ ئەحمەد وتی : ئەم پەرتووكە نووسەر ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە سەرقاڵە بەنووسین وئامادەكردنی،بۆیە دەكرێ ئەوانەی حەز وخولیای فێربوونی ئەم یارییە هزرییەیان هەیە لەم پەرتووكە سوودێكی باش وەربگرن،ئومێد دەكەم خزمەتێكی بچووكم بە ئارەزوومەندانی ئەم یارییە و كتێبخانەی وەرزش و میدیای وەرزشی كوردی كردبێت.

لەكۆتایی پشتیوان شێخ ئەحمەد وتی : ئەمڕۆ هەموومان گرنگە ئاستی بەرپرسیاریەتی بزانین و خزمەت بە وەرزش و میدیای وەرزشی وڵات بكەین،بۆیە لام گرنگە كەسایەتیەكانی وەرزشی شاری سلێمانی و دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكارانی وەرزشی حزورییان هەبێت تا هەموومان سوود لەیەكتری وەربگرین،هەر ئامادەبووێكی بەرێزیش پەرتووكێكی بەدیاری پێشكەش دەكرێت.

لا يتوفر وصف.

هه‌واڵی گرنگ