بۆ جاری یەكەم لەمێژوو عێراق (9) خاڵی لە قۆناغی یەكەمی جامی ئاسیا كۆكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ جاری یەكەم لەمێژوو عێراق (9) خاڵی لە قۆناغی یەكەمی جامی ئاسیا كۆكردەوە

 

هەڵبژاردەی عێراق بۆ جاری یەكەمین لە مێژووی بەشدارییەكانی لە جامی ئاسیا سەرجەم یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی بردەوەو توانی بردنەوەی سێیەمی لەسەریەك بەرامبەر ڤێتنام تۆمار بكات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ براوە بوو.

فیت ئەنە بۆی هوانك لەخولەكی 42 گۆڵی یەكەمی بۆ ڤێتنام تۆمار كرد، لەكۆتا خولەكی گێمی یەكەم ڤان خانگ خوات لە ڤێتنام بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا گێمی یەكەمیش بە پێشكەوتنی ڤێتنام بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی هات.

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم بە دوو خولەك ڕێبین غەریب سۆلاقا گۆڵی بەرامبەری بۆ عێراق تۆمار كردەوە،عێراق لە پاڵەپەستۆكانی بەردەوام بوو، ئەیمەن حوسێن لەخولەكی 73 گۆڵی دووەمی بۆ عێراق تۆمار كرد،لەخولەكی 83 لە خستنە خوارەوەی یوسف ئەمین لێدانێكی سزا بۆ عێراق هەژمار كراو ئەیمەن حوسێن جێ بەجێكرد بەڵام بە ستوون كەوت و گەرایەوە،لەكۆتا خولەكی یارییەكە نگوین كوانگ های گۆڵی بەرامبەری بۆ ڤێتنام تۆمار كردەوە، لەكاتی بەفیرۆچوو جارێكی تر یوسف ئەمین لەناو هێڵی سزا خرایە خوارەوەو ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ عێراق هەژمار كردوو ئەیمەن حوسێن ئەمجارەیان بە سەركەوتوانە جێ بەجێكردوو گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ عێراق تۆمار كرد، ئەمەش دووەمین گۆڵی بوو لەم یارییەداو گۆڵی پێنجەمی بوو لە پاڵەوانێتیەكە گۆڵكاری جامەكەیە.

بەم بردنەوەیەش عێراق لە پێشەنگ بووە خاوەنی نۆ خاڵ و ڤێتنامیش بە سێ دۆران بەبێ خاڵ ماڵئاوایی كرد.

هه‌واڵی گرنگ