لە ئاهەنگێكی یاری تۆپی پێ (23) كوژراوو بریندار هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئاهەنگێكی یاری تۆپی پێ (23) كوژراوو بریندار هەیە

 

 

لە ڕووداوێكی تەقەكردن لەنێو ئاهەنگگێڕانی لایەنگران و هەوادارانی یانەی كانزاسی چیفی فوتبۆڵی ئەمریكی كەسێك كوژراو (22) كەسی دیكەش برینداربوون كە لە نێویاندا هەشت منداڵ هەن.

(ستاسی گرەیڤس) بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری كانساس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری ژمارەی قوربانیانی ڕاگەیاندو وتی : سێ كەس دەستگیركراون.

گرەیڤس ڕایشیگەیاند، ژنێك لە ڕووداوەكەدا بە سەختی بریندار دەبێت كە كاری دیجەی میوزیكی كردووە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەو لە كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو وتیشی : لێكۆڵینەوەیەكی وردمان لەبارەی ڕووداوەكە دەستپپێكردووە، بەڵام هێشتا هۆكاری هێرشەكە نەزاندراوە.

ئەمەش دوایین ڕووداوی تەقەكردن بوو لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكی وەرزشی لە ئەمریكا.

هه‌واڵی گرنگ