براكەی ئۆجەلان : هیچ هەواڵێكمان لەبارەی ئۆجەلانەوە نییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

براكەی ئۆجەلان : هیچ هەواڵێكمان لەبارەی ئۆجەلانەوە نییە

 

 

(مەهمەت ئۆجەلان) برای سەرۆكی زیندانی كراوی پەكەكە، نیگەرانی لە بارودۆخی براكەی دەربڕی و ڕایگەیاند: تەنانەت دڵنیا نیم كە ئۆجەلان لە ئیمرالییە یان نا.

(مەهمەت ئۆجالان) برای (عەبدولڵا ئۆجەلان) سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە ماوەی (35) مانگە هیچ هەواڵێكی لە برا گەورەكەی نییە، لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند: نازانم لە دوورگەی ئیمرالی چی ڕوودەدات، تەنانەت نازانم عەبدولڵای برام لەم دوورگەیەیە یان نا؟

(عەبدولڵا ئۆجەلان) ماوەی (26) ساڵە لە زیندانی ئەمنی ئیمرالیدایەو (35) مانگە هیچ هەواڵێكی نییەو ڕێگە نادرێت بنەماڵەكەی حاڵی بزانن.

ئۆجەلان دوایین جار لە (25/3/2021) پەیوەندی بە براكەیەوە كردو دوای چەند وشەیەك قسەكردن پەیوەندییەكی پچڕاوە.

هه‌واڵی گرنگ