بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لەبەشێك لەباڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كەوتەوە، هێزەكانی بەرگری شارستانیش دوای (20) خولەك توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، ئاگرەكە لە ژووری ئەرشیفی ئەنجوومەنی وەزیران كەوتۆتەوە، بەڵام قەبارەی زیانەكانی نازاندرێت.