ئیسرائیل هێرشەكەی سەر پێگەی غازی ئێرانی ئەنجامداوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسرائیل هێرشەكەی سەر پێگەی غازی ئێرانی ئەنجامداوە

 

 

رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، هێرشەكەی هەفتەی رابردووی پێگە غازییەكانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.

هەفتەی رابردوو ئاژانسەكانی ئێران رایانگەیاند، بۆری سەرەكی هەناردەكردنی غازی سروشتی تەقیوەتەوە، بەڵام رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی نووسیویەتی، كە ئیسرائیل هێرشێكی ئەنجامداوەو بۆرییەكەی تەقاندۆتەوەو بەهۆیەوە ملیۆنان هاوڵاتی لەچەند پارێزگایەك بەبێ‌ غاز ماونەتەوە.

ئەمەو هەفتەی رابردوو ئیسرائیل ئەو دوو هێرشەی بۆ سەر هەردوو هێڵی سەرەكی هەناردەی غازی سروشتی لەهەردوو پارێزگای فارس و بەختیاری ئەنجامدابوو.

چاودێرانی سیاسی خۆرئاوا بڵاویان كردۆتەوە، كە ئیسرائیل هێرشەكەی سەر هێڵی گواستنەوەی غازی سروشتی ئێرانی زۆر بەووردی ئەنجامداوەو زیانێكی زۆریشی بەر ژێرخانی ئابووری ئێران گەیاندووە.

هه‌واڵی گرنگ