ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (18/2) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (18/2) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (18/02)

0901 / كۆچی دوایی (سابتی كوڕی قرە) زانای فەلەكی و پزیشكی و بیركاری، ناوبراو لەساڵی (826) لەدایك ببوو.

0923 / كۆچی دوایی پێشەواو خاوەنی تەفسیری قورئان (تەبەری) .

1229 / هەڵمەتی شەشەمی خاچ دروشمەكان بۆ سەر جیهانی ئیسلامی بەسەركردایەتی (فریدریكی شەشەم) و ئەم هەڵمەتە (10) ساڵی خایاند.

1294 / كۆچی دوایی (قۆبلای خان) یەكێك لەسەركردەكانی (مەغۆل)، ناوبراو لەساڵی (1215) لەدایك ببوو.

1546 / كۆچی دوایی (مارتین لۆتەر) لە تەمەنی (63) ساڵیدا، ناوبراو یەكێكە زانایانی بواری (ئاینی) لە (ڕۆما).

1745 / لەدایك بوونی زانا (ئەلیساندرۆ ڤۆڵت) یەكەم كەس كە پاتری داهێنا.

1856 / (سوڵتان عەبدولـمەجیدی یەكەم) یاسیەكی دەركرد بەناوی (چاكسازییەكانی خەتی هۆمایۆن)، دەربارەی بارودۆخی مەسیحییەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتەكەی، بەڵام لەناوخۆی ئیمپراتۆر رووبەرووی رەخنەیەكی زۆر بوویەوە.

1955 / مۆركردنی ڕێككەوتنامەی (بەغدا) لە نێوان (عێراق – توركیا) بەمەبەستی سەركوت كردنی هەر بزووتنەوەیەكی كورد كە لەناوچەكە سەرهەڵبدات.

1981 / (جەعفەر عەبدولكەریم بەرزنجی) بووە پارێزگاری (سلێمانی) و تاكو ساڵی (1989) بەردەوام بوو.

2007 / كۆچی دوایی داهێنەری كۆنترۆڵی (tv) زانا (ڕابرت ئادلەر) لەتەمەنی (93) ساڵی.

2011 / لەمەیدانی ئازادی لەشاری (قاهیرە) (د. یوسف قەرزاوی) ووتارێكی پێشكەش كرد.

هه‌واڵی گرنگ