سبه‌ی له گه‌ڕی هه‌ژده‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز ڕوبه‌ڕوی نه‌جه‌ف ده‌بێته‌وه له كاتژمێر 7:30 خوله‌ك.
كوڕانی وه‌لی كه‌ریم پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی یاری ڕابردوو به‌رامبه‌ر شوورته‌ی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردوی عێراق ئه‌نجامیاندا كاتێك به گۆڵێك به‌رامبه‌ربوون هه‌رزوو ئاماده‌كارییان بۆ یاری نه‌جه‌ف ده‌ست پێكرد.
نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات له 17 گه‌ڕی ڕابردوو خاوه‌نی 7 بردنه‌و و 6 یه‌كسان بوون و 4 دۆڕانه به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ له ڕیزبه‌ندی دواره‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه.
هه‌رچی یانه‌ی نه‌جه‌فه به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌ستێره‌ی كورد سه‌رهه‌نگ موحسین به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له ڕیزبه‌ندی 11ی خوله‌كه‌دایه.