ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی هه‌ژده‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بوه میوانی یانه‌ی وه‌رزشی حدود.
هه‌ردوویانه‌كه به‌درێژایی یاریه‌كه ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش نه‌كرد و له خوله‌كی 69 ئه‌ستێره‌ی كورد و كریستیانۆكه‌ی باڵه‌كایه‌تی ئیبراهیم غازی توانی له ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه تاكه گۆڵی یارییه‌كه تۆمار بكات.
پاش وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هەولێر له‌لایه‌ن حەیدەر عەبدولئەمیر تووشی یەکەمین دۆڕان بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش حدود به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی و هه‌رچی یانه‌ی هه‌ولێریشه به‌كاتی و به 20 خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌بینرێت.