ئایا زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان، هەرێم دەگرێتەوە؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان، هەرێم دەگرێتەوە؟ لەكوردیو بیزانە

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هیواخوازین لە داهاتوودا زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان كە بڕیارەكە بۆ عێراق دراوە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەكوتلەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەكەمی یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی ژمارە (38) ی ساڵی (2013) درا كە مووچەكەیان (170) هەزار دینار بوو، دوای خوێندنەوەی پڕۆژە یاساكە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان مووچەكانیان كرا بە (250) هەزار دینار.

وتیشی: هیواخوازین و گەش بینین لەسەر بنچینەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داواكەی پێشكەش كردبوو، بڕیاری زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوتای عێراق بكرێتەوەو ئێمە وەك كوتلەی یەكگرتوو كار لەسەر ئەو بابەتە دەكەین.

هه‌واڵی گرنگ