ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات ئاشكرایان كرد: به‌هۆی ئه‌و بارانبارینه‌ی كه سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌یانی گرتووته‌وه گه‌وره‌ترین رێژه‌ی بارانبارین له ماوه‌ی 75 ساڵی رابردوو دا تۆماركراوه ولافاو له‌به‌شێكی زۆری وڵاته‌كه دروست بووه.
سه‌نته‌ری نیشتیمانی بۆ كه‌شوهه‌وا له‌ئیمارات رایگه‌یاند: به‌هۆی بارانبارینی به‌خوره‌وه كه سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرتووته‌وه، گه‌شته ئاسمانیه‌كان راگیراون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مرۆش ده‌رگای قوتابخانه ودامه‌زراوه حكومیه‌كان به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیماراتی بڵاویكرده‌وه: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو دا، گه‌وره‌ترین رێژه‌ی بارانبارین باریوه كه له‌مێژووی نوێی وڵات دا هاوشێوه‌ی نه‌بووه، و به‌شی هه‌ره زۆری ناوچه‌كه‌ی گرتووته‌وه كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین رێژه‌ی بارانبارین له دوای ساڵی 1949ه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: له‌ماوه‌ی داهاتووش دا رێژه‌یه‌كی زیاتری بارانبارین ده‌بارێت، كه‌ئه‌مه ده‌بێته رووداوێكی جیاكه‌ره‌وه له مێژووی كه‌شوهه‌وای وڵاتی ئیمارات له‌بارینی رێژه‌یه‌كی زۆری باران دا.
سه‌نته‌ری نیشتیمانی بۆ كه‌شوهه‌وا له‌ئیمارات رایگه‌یاندوه: به‌رزترین رێژه‌ی بارانبارین له ناوچه‌ی خه‌تم شه‌كله له‌عه‌ین باریوه، و گه‌یشتووه‌ته 254 پۆینت 8 ملیم كه له‌كه‌متر 24 كاتژمێر دا باریوه.
هه‌ر به‌هۆی بارانبارینه‌وه، ده‌سته‌ی كاروباری ئیسلامی له‌رێگه‌ی بڵندگوی مزگه‌وته‌كانه‌وه داوایان كردوه هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان نوێژ بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه بۆته هۆی دروستبوونی لافاو وپێویسته هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌وامی قوتابخانه وبه‌شێك له دامه‌زراوه حكومیه‌كان راگیراوه.