سودانی ڕەتیكردەوە لەعێراقەوە موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كرابێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سودانی ڕەتیكردەوە لەعێراقەوە موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كرابێت



سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ میدیا ئەمریكییەكان رایگەیاند: هیچ راپۆرتێك لەبەردەست نیە ئەوە بسەلمێنێت كە لە عێراقەوە موشەك ئاراستەی ئیسرائیل كرا بێت.

محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بەسەردانێك لەئەمریكایە بۆ میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرای دەكات: هیچ راپۆرتێك یان زانیاری لەبەردەست نیە كەلەمیانی هێرشەكەی ئێران لەدژی ئیسرائیل، لەعێراقەوە موشەك یان فرۆكەی بێفرۆكەوان ئاراستەی ئیسرائیل كرابێت.

سودانی راشیگەیاند: هەڵوێستی وڵاتەكەمان روونە كە رێگە نادەین عێراق بخرێتە نێو گۆڕەپانی ململانێكان و ئێمە بەو هەڵوێستەی خۆمانەوە پابەندین.

رۆژی شەممەی رابردوو ئێران زیاتر لە 300 فرۆكەی بێفرۆكەوان وموشەكی ئاراستەی خاكە داگیركراوەكانی فەلەستین كرد لەدژی ئیسرائیل وەك وەڵامێك بۆ ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لەدیمەشقی پایتەختی سوریا.

هەر لەدوای هێرشەكە، بەپێی چەند لێدوانێكی سەربازی ئەمریكی وئیسرائیلی، ئەوەیان پشت راستكردەوە كە بەشێك لە فرۆكە بێفرۆكەوانەكان وموشەكەكان لەمیانی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر قەوارەی زایۆنی لەعێراقەوە ئاراستە كراون.

هه‌واڵی گرنگ