قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر ڕۆن و ئامێری لێدانی بەروار و مۆری تەزویر.
به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی دوو ڕۆن به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له شوێنێكی نه‌شیاودا و فرۆشتنه‌وه‌ی به نرخی جۆره ڕۆنێك كه خواستی زۆری له‌سه‌رە، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك زۆر ڕۆندا ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ڕایگەیاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان و دوای به‌دواداچوون بۆ ته‌زویركردنی جۆره ڕۆنێك كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه خواستی له‌سه‌ره، به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی گوڵه‌باخی نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ڕۆندا گرت.
ئاماژەی بەوەشکرد، له كاتی پشكنین بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردنی تێدا نه‌بووه، هه‌روه‌ك تانكی سه‌ربانی بۆ تێكه‌ڵكردنی دوو جۆر ڕۆن به‌كارهێناوه، هاوکات ده‌ست به‌سه‌ر چەندین مۆر و ئامێری دروستکردنی بەروارو لەیبڵی بەکارنەهاتوو و پرنتەرو ئامێری کەپسکردنی سەری دەبەو چەندین دەبە و مەنجەڵی فافۆندا گیراوه، كه له كاره‌كه‌یدا به‌كاری هێناوه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و ڕۆنه دروستكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌كارهێنانه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه، هاوكات به‌رواری نوێی له‌سه‌ر چاپكراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای بازرگانی فێڵكردنه له هاووڵاتییان.
ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی باسی لەوەشکرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، دۆسییه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئابووری كراوه و به فه‌رمانی دادوه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه و ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه.