لۆکا مۆدریچی کرواتی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، پێی وایە سەرکەوتنەکەی بەسەر بەرشەلۆنەی ڕکابەری تەقلیدی بەڕێکەوت نەبووە.
مۆدریچ لەمیانی لێدوانەکانیدا لە کەناڵی فەرمی یانەکەیدا وتی: سەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەرە کە زیاتر لە نازناوی لالیگا نزیکمان دەکاتەوە، دووجار لە دواوە بووین، بەڵام بەردەوام بووین لە پێداگریکردن و یارییەکی باشمان کرد و گەڕاینەوە، و سەرکەوتنێکی نایاب بوو”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هاندەران کەشێکی سەرسوڕهێنەریان دروستکرد، ئێمەش لەو شوێنەداین کە دەمانەوێت بە 11 خاڵ، و تەنها کەمێکمان ماوە بۆ بردنەوەی لالیگا، ئەمەش بەهای زۆری هەیە چونکە دوای 120 خولەک لە ماندوێتی جەستەیی و دەروونی بەرامبەر سیتی، ئێمە جارێکی تر هێزی خۆمان نیشان دا”.