پرێمەرلیگ گڕ دەگرێت ، بەرەو یەكلایی كردنەوەی نازناوەكە دەروات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پرێمەرلیگ گڕ دەگرێت ، بەرەو یەكلایی كردنەوەی نازناوەكە دەروات

 

پێشبركێی نازناوی خولی ئینگلیزی لەم وەرزەدا بەردەوامە، لە نێوان مانچستەر سیتی و ئارسناڵ و لیڤەرپوول.

ئەم سێ یانەیە بەشداری لە ڕووبەڕووبوونەوە گرنگە دواخراوەكاندا دەكەن لە چوارچێوەی پێشبڕكێكانی گەڕی ٢٩ی پێشبڕكێكەدا كە بڕیار بوو مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو بەڕێوەبچێت.

ئارسناڵ لە دێربی لەندەن لە یاریگای ئیمارات میوانداری چێڵسی ئەم یارییەش لەكاتێكدایە هەردوو یانە زۆر پێویستیان بە سێ خاڵی یارییەكە هەیە..

ئارسناڵ بە كۆكردنەوەی ٧٤ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەكەی گرتووە، بە جیاوازی گۆڵ، لە پێش نزیكترین ڕكابەری لیڤەرپوولەوەیە، كە بە هەمان ژمارەی خاڵ لەگەڵی یەكسانە ،تا ئێستا هەریەكەیان پێنج یارییان ماوە،لە كاتێكدا خاڵێك لە مانچستەر سیتی دوورن كە لە پلەی سێیەمدایە و ئەویش شەش یاری ماوە.

ڕووبەڕووبوونەوەی چێڵسی كە لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی دێت بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە 31 یارییدا، یەكێكە لە ئاستەنگە سەختەكانی بەردەم ئارسناڵ لە گەشتەكەیدا بەرەو وەرگرتنەوەی نازناوەكە كە لە وەرزی 2003-2004ەوە لە خەزێنەی ئارسناڵدا نەبووە.

ئارسناڵ هاوسەنگی خۆی وەرگرتەوە دوای بردنەوەی بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لە وۆڵڤەرهامپتۆن، لە شەممەی ڕابردوو، دوای ئەو نائومێدییەی بەسەریدا هات دوای دۆڕاندنی بە ئاستۆن ڤێلا لە خولی نایابی ئینگلیزی، هەروەها ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی بایرن میونخ.

ئارسناڵ هیوادارە لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەكانیدا بگەڕێتەوە بۆ باڵادەستی بەرامبەر چێڵسی، دوای ئەوەی لە یاری گەڕی یەكەمی خولەكەدا لەم وەرزەدا لە ستامفۆرد بریج كەوتە تەڵەی یەكسانبوونیان بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان، بەمەش زنجیرەی سەركەوتنەكانی تیپەكەی ئارتێتای ڕاهێنەری ڕاگرت بەسەر بلوزدا كە لە سێ یاریی پێشوویاندا بەردەوام بوو.

چێڵسی هەوڵدەدات دەست بە هیواكانیەوە بگرێت كە وەرزی داهاتوو لە ڕیزبەندی پاڵاوتنەكانی پاڵەوانێتییە كیشوەرییەكان بێت، چونكە بە 3 خاڵ لە دوای نیوكاسڵەوەیە كە لە پلەی شەشەمدایە و سەردەكەوێت بۆ پاڵەوانێتی خولی كۆنفرانس.

چێڵسی لە دوایین هەشت یاریدا لە پاڵەوانێتییەكەدا ژمارەی پێوانەیی نەدۆڕانی خۆی پاراست، لەو ماوەیەدا چوار بردنەوەو چوار یەكسانبوونی بەدەستهێنا، بەڵام هەوڵدەدات لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ و نیودا یەكەم سەركەوتنی بەرامبەر ئارسناڵ بەدەست بهێنێت..

دوایین سەركەوتنی چێڵسی بەرامبەر ئارسناڵ دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١، بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا.

هەروەها چێڵسی دەیەوێت هاندەرانی ئاشت بكاتەوە دوای ئەو نائومێدییەی كە تووشی بوو دوای دۆڕانی تیپەكە بەرامبەر مان سیتی بە ئەنجامی 0-1 لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

 

هه‌واڵی گرنگ