یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوایەكی لاپۆرتای رەتكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوایەكی لاپۆرتای رەتكردەوە

 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا داواکارییەکەی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بەرشەلۆنەی ڕەتکردەوە، دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە گەڕی 32ی لالیگا، لە یاری کلاسیکۆ بە ڕیال مەدرید دۆڕا.

لاپۆرتا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە داوای دەستڕاگەیشتن بەو تۆمار و وێنانەی کردووە کە لە نێوان ناوبژیوانی یارییەکەدا، سیزار سۆتۆ گارادۆ و ژووری ڤار بووە.

یارییەکە شایەتی مشتومڕێکی گەورەی ناوبژیوانان بوو دوای ئەوەی بەهۆی حاڵەتێكەوە كە تۆپ لەسەر هێلی گۆڵ لەلایەن لونینەوە گەرێندرایەوە ، گومانی ئەوە هەبوو تۆپەكە بەتەواوی هێڵی گۆڵی بریبێت ، بەڵام ناوبژیوان رەتیكردەوە تۆپەكە تەواو چووبێتە ژوورەوە.

یاریزانانی بەرشەلۆنە داوایان کرد گۆڵەکە هەژمار بکرێت، بەڵام ناوبژیوان بۆ ماوەی چەند خولەکێک یارییەکەی ڕاگرت و چاوەڕێی بڕیاری ڤار بوو، کە پشتڕاستی کردەوە کە تۆپەکە تەواوی دەوری خۆی نەبەزاندووە، دوای ئەوە ناوبژیوان فەرمانی دا یارییەکە بەردەوام بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ