ئەستێرەیەكی چێڵسی له سەر مێزی بارسێلۆنایه
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەستێرەیەكی چێڵسی له سەر مێزی بارسێلۆنایه

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستیان کردەوە کە بەرشەلۆنە هەوڵدەدات واژۆی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی چێڵسی لە ماوەی هاوینەی مێرکاتۆ بەدەستبهێنێت.

بارسا هاوینی ڕابردوو هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی نوێی ناوەڕاستی یانەکەی دەدا، جگە لەوەی لە مانگی یەکدا هەوڵی دووبارەی دایەوە، بەڵام چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر هێشتا بەدوای گرێبەستێکی نوێدا دەگەڕێت لە هێڵی ناوەڕاستدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، یانەی بلاوگرانا ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی کارنی چوکویمێکای یاریزانی ئینگلیزی، یاریزانی یانەی چێڵسی لە میرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا نوێکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرشەلۆنە دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلا بوو، ئارەزووی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی چوکویمێکای دەکرد، بەڵام چێڵسی توانی بیباتە ریزەكانی.

 

هه‌واڵی گرنگ