راهێنەری میلان : ئەم وەرزە بێ بەخت بووین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەری میلان : ئەم وەرزە بێ بەخت بووین

 

پیۆلی رایگەیاند بەختیان نەبووە لە دێربیدا و ئینتەریش وەرزێکی نایابی بەڕێکردووە.

ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری میلان دوای شکستهێنانیان لە دێربی میلانۆدا رایگەیاند، هاوسەنگترین دێربی بووە کە لە ماوەی جەند ساڵی رابردوودا ئەنجامدرابێت بەڵام یانەکەی بەختی نەبووە.

لە وەڵامی پرسیاری کە کۆت ساتەکانی لەگەڵ میلان بەڕێدەکات، پیۆلی دەڵێت، نازانم چی روودەدات، 14 مانگ پێش ئێستا سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میالن ئازاری دەچەشت و گومان لەسەر داهاتووی هەبوو، بەڵام ببینین دوای ئەوە چی رویدا و چی بەدەستهێناوە.

وتیشی: من لە میلان هەست بە دڵخۆشی دەکەم و بەرپرسانی یانەکەشمان لە کۆتایی وەرزدا بابەتی داهاتوو یەکلادەکەنەوە، ئەوان بوارێکی خۆیان هەیە و بڕیاری کۆتایی لای ئەوانە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئینتەر وەرزێکی نایابی بەڕێکردووە و تەنیا لە یەک یاریدا دۆڕاوە، کەسیش نازانێت کە بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو لە باشترین ئاستیدا دەمێنێتەوە یان نا.

رونیشیکردەوە، یانەکەی چەندین خاڵی لە یارییە ئاسانەکاندا بەفیڕۆ داوە و یەکگرتوو نەبوو، ئینتەریش سەلماندویەتی لەم وەرزەدا بەهێزە چونکە لەگەڵ یانە گەورەکانیشدا بردنەوەی بەدەستهێناوە.

هه‌واڵی گرنگ