لە حەمرین ژمارەیەک چەکدار کوژران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە حەمرین ژمارەیەک چەکدار کوژران

لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی عێراقدا، ژمارەیەک چەکداری سەر بە رێکخراوی داعش لە چیای حەمرین کوژران.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" پاش هەوڵ و بەدواداچوونەکان و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هەواڵگری، لە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیدا یەکێک لە مۆڵگەکانی داعش بە ئامانج گیرا".

ئەوەشی خستەڕوو، " هێرشەکە لە سنووری چیای حەمرین ئەنجامدراوە و تیایدا ژمارەیەک لە تیرۆرستانی سەر بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش کوژراون و لە ماوەکانی داهاتوودا زانیاری زیاتریش لەوبارەیەوە بڵاودەکەینەوە".

هه‌واڵی گرنگ