یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند، تەوتینكردنی موچە لە دەرەوەی بانكەكانی حكومەتی فیدڕاڵی تەوتینێكی نافەرمیە و موچە لەو رێیەوە وەرناگیرێت، "مەبەستم (هەژماری منە)".
یوسف كیلابی له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" بڵاویكردهوه، "برایانی فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان، میوانداری بەڕێوەبەری بانكە حكومیەكان كراوە سەبارەت تەوتین كردنی موچە، دەمانەوێت بەكورتی ئەمە رونبكەینەوە، تەوتینكردنی موچە لە دەرەوەی بانكەكانی حكومەتی فیدڕاڵی تەوتینێكی نافەرمیە و موچە لەو رێیەوە وەرناگیرێت، لێرەدا مەبەستم (هەژماری منە)".
ئەوەشی خستەڕوو، بانكە حكومیەكان ئامادەن بۆ تەوتیكردنی موچە و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسە لە دواكەوتنی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەری ''هەژماری من''ی راگەیاندوه، کە پڕۆگرامێکی گشتگیری داراییە، بە مەبەستی دابینکردنی رێگایەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی کەرتی گشتی بۆ دەستڕاگەیشتن بە موچەکانیان، بهڵام لهدوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ تهوتین-ی موچه، پرسیار لهسهر "ههژمار من" دروستبوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییەوە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف، لە ڕێگەی تۆڕێک لە ئامێری پارە(ATM)ەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە موچەکانیان بگات، کە ئاسانکاری دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانەش قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی.