دادگای شاهانەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز، پاشای وڵاتەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەی پسپۆڕی مەلیک فەیسەڵ لە شاری جددە کرا.
ئەمڕۆ چوار شەممە 24_ی نیسان_ی 2024 دادگای شاهانەی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری رەوانەکردنی شا سەلمان بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی رۆتینی ساڵانە بووە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ ماوەتەوە.
بەگوێرەی دادگای شاهانەی سعودیە، پاشای وڵاتەکەیان ناوبەناو سەردانی نەخۆشخانە دەکات بۆ ئەوەی هەندێک پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت.