بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئیسرائیل وەڵامێكی تری بزووتنەوەكەی داوەتەوە، ئەوانیش دوای تاوتوێ كردنی وەڵام دەدەنەوە.
(خەلیل حەیە) جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە (13/4) ی رابردوو حەماس لەڕێگەی میسرو قەتەر وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكان و ڕەوشی جەنگی سەر كەرتی غەززە، ئەمڕۆ ئیسرائیل وەڵامی حەماسی داوەتەوە، ئەوانیش دوای تاوتوێ كردنی خاڵەكانی ناو وەڵامەكە، قسەی خۆیان دەبێت.