كوردی‌و
ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ گیانله‌ده‌ستدانی توشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 20-6-2020 د. فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پیاوێکی تەمەن 54 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندە و نەخۆشی سستی گورچیلەی هەبوو دوای خەواندن و مانەوەی لەژێر چاودێری پزیشکیدا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 45 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 217 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 83 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.