كوردی‌و
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی رایده‌گه‌یه‌نێت"پێشووتر ڕێژەی ئەوانەی بەقورسی په‌تای كۆرۆنایان دەگرت لە 5% بوو، ئێستا بۆ 1% كه‌م بووه‌ته‌وه".
ئه‌مرۆ شه‌ممه 20-6-2020 د. خاڵس ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: "خۆپارێزی لە کۆرۆنا زۆر پێویستە، ناهۆشیاری ترس زیاد دەکات، هه‌روه‌ها خۆنەپاراستن و جێبەجێنەکردنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، نەزانی و کەللەڕەقییە، ئەو کەسانەش کاتێک تووشى كۆرۆنا ده‌بن، مەترسین بۆ خۆیان و دەوروبەریان، چونکە زوو تووش دەبن و درەنگ پێی دەزانن، کاتێک پێی دەزانن زۆر دەترسن و لەقۆناغێکی خراپی نەخۆشیەکەدا دەبن، بەمەش ئەنجام باش نابێت، هه‌ر ئەو کەسانه مەترسین بۆ دەوروبەریان، چونکە هۆکارن بۆ بڵاوکردنەوە و تووشکردنی خەڵکانی دیكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "بۆ کەسێک كه خۆی دەپارێزێ و هۆشیارە، نەخۆشییەکە پێویست بەترس ناکات، زانیارییەکانی جیهان لەسەر ڤایرۆسەکە ئەوە دەردەخەن، کە ئێستا لەگەڵ ئەوەی ژمارەی تووشبوان زۆر زیاتر بووە، بەڵام ژمارەی مردوان زۆر کەمی کردووە".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "پێشووتر ئەو تووشبوانه‌ى كۆرۆنا داخڵ دەکران، لە 80%یان چاک دەبوونەوە و دەردەچوون و لە 20% دەمردن، ئێستا دوا ئامار پیشانی دەدات له جیهاندا چاکبوونەوە له په‌تاى كۆرۆنا لە 91%ه و مردن 9%یه، پێشووتر ڕێژەی ئەوانەی بەقورسی په‌تاكه‌یان دەگرت، لە 5% بوو، ئێستا بۆ 1% كه‌م بووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئەو داتایانه هەموویان لەو نەخۆشانه‌ن و دەستنیشان کراون و زاندراوە ڤایرۆسەکەیان هەیە، ئەگەر ئەو کەسانەش ئەژمار بکەین کە تووش بوون، بەڵام نەزاندراوە و دەستنیشان نەکراون، ئەوا ڕێژەی مردن و تووشبوونى قورس زۆر کەمتر دەبێتەوە".