كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتییان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتییان

کەشناسى هەرێم  هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ لەکاتى خۆرگیرانەکەى سبەینێدا بەهیچ شێوەیەك ڕاستەوخۆ لە رێگەی تەلسكۆب و دووربین و كامێرا سەیری خۆرنەكەن.

ئەمرۆ شەممە 20-6-2020 ، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراویکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە لە کاتى خۆرگیرانەکەى سبەینێدا بەهیچ شێوەیەك هەوڵنەدەن ڕاستەوخۆ لە رێگەی (تەلسكۆب و دووربین و كامێرا) سەیری خۆربكەن، چونكە دەستبەجێ زیانی ڕاستەوخۆ بەچاوەکانتان دەگەیەنێ دەبێتە هۆی خوانەخواستە كوێربوونی كاتی یان هەمیشەیی، یان دەبێتە هۆی حاڵەتی لەدەستدانی توانای بینینی رەنگەكان".

ئاماژەبەوەشکراوە، "پێویستە فلتەری تایبەت بە خۆر بەكار بهێنرێت، یان چاویلکەی تایبەت بە تەماشاکردنى خۆرگیران لە چاو بکرێن".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، "بەكارهێنانی مۆبایلی بەستراوە لەگەڵ دووربین یان تەلیسكۆب بۆ تەماشاکردنى خۆرگیرانەکەى سبەینێ، دەبێتە هۆی سوتاندنی كامێرای مۆبایل، ئەگەر هاتوو فلتەر بەكار نەهێنرێت."

خۆر گیران لە هەرێمی کوردستان لە ٪ 32.5 خۆرگیرانە بۆ لە ٪45.1 خۆرگیرانە دەبینرێت، لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خۆرگیرانەکە له‌ كاتژمێر 7:32 خولەکی بەیانیەوە دەست پێدەکات، کاتژمێر 8:34 خولەک ناوەراستی خۆر گیرانەکە دەبێ ،کاتژمێر 9:46 خولەک خۆرگیران کۆتایی دێت، ماوەی خۆرگیران لە هەرێمی کوردستان 02:20 خولەک دەبێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ