كەی بەرنامەو بەڵێنتان وابوو.
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەی بەرنامەو بەڵێنتان وابوو.

لە كوێی دنیادا بوە؟ لەچ ؟ فەرهەنگ و یاسایەكدا بەرچاوتان كەوتوە؟ لەچ؟ ئەزموون و باگراوندێكی فكریەوە فێربوون و هێناوتانە.

ئەبێت دڵسۆزان و خەمخۆران و پسپۆڕان و فەرمانبەرانی ڕاستە قینە باجی بندیوار و مشەخۆروكان بدەن تا كەی، ئامادەنین سنورێك بۆ ئەم ستمە ناڕەوایە دابنێن، پەنا بۆ ستەمی بەناو چاكسازی ستەمكارانەتان ئەبەن،

ئەم هەموو بەڵێن و كۆبونەوەیە و هەڵایەی بەناوی چاكسازی وە ئەكرێت و ئەوترێت، بەداخەوە جورئەتی ئەوەناكەن گرفتەكە چارەسەركەن، ئامادەنین موچەی بندیوارەكان ببڕن كە، چەندین ساڵە بوونەتە مشەخۆر بەسەر هاوڵاتیانەوە، بە ئاشكرا و بەنایاسایی و بەگەندەڵی مووچە و داهاتی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە ئەدرێت بەو بندیوارانەی كەتەنها بۆ ڕاگرتنی ژمارە و ڕێژەی دەنگەكانیان پارێزگارییان لێ ئەكەن.
هەتا خاوەنی ئەو عەڤڵیەت و لۆژیك و بەرنامەیە بن دڵنیابن ئەم ووڵاتە و ئەزموونەكەی و متمانە و ناو ناوبانگی كوردو كوردستان و ئێستا و داهاتوو مێژوەكەشی ڕەشتر ئەكەن .
ئەگەر سەیرێكی خۆتان بڕیارەكانتان و ئەنجامەكانی وكارەكانتان بكەن ئەزانن لە ماوەی ئەزموونی حوكمڕانیتان چ ستەمێكتان لە هاوڵاتیان و فەرمانبەران و موچەخۆران كردوە، تا شەڕی ناو خۆ بوو كرتان كاتێك ئاهێك بەبەر خەڵكداهاتەوە دەستان خستە بینەقاقای هاوڵاتیان، لەساڵی ( 2014) تائێستا چیتان بەسەر ژیانی مووچەخۆرانداهێناوە ماوەیەك چارەكە مووچە و ماوەیەك نیوە مووچە ماوەیەك بەپاشەكەوتەوە هەر ساڵێك چەند مانگێكی لێببڕیت و ساڵێك نزیك ببینەوە لەمانگی حەوت تەنها مووچەی مانگی یەك درابێت بە مووچە خۆران .
ئەبێت هاوڵاتیان دڵیان بە كوێ و چی و كام كاری ئەم دەسەڵات و بەرپرسانە خۆشبێت لە ووڵات و هەرێمێكی دەوڵەمەندا .



 

هه‌واڵی گرنگ